muhammad._.abdulrahman on instagram

♥stranger - نامۆ - غرباء♥

muhammad._.abdulrahman Instagram Posts

" محمد عبدالرحمن " ـ بۆ بـینـینے بابـەتے ئایـنے بانگەواز بۆ ئیسلام قورئان و سونەت وەڵامدانەوەی گومانەکان ↩ زیــاتـر ببیـنە

  • 335 Medias
  • 2.4k Followers
  • 4.1k Following
♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 10 likes
  • 1 comments
♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 4 likes
  • 0 comments

▫️عبدالله ـی ڪوڕۍ موبارەڪ بەڕەحمەت بێت دەی فەرموو: زوهدو لە خوا ترسان دەسەڵاتێڪە ڪە لەسەرو دەسەڵاتی پاشاو ڪاربەدەستانی دونیاوەیە ، چونڪە ڪەسی لە خوا ترس تەنها پێویستی بە الله ـیە ﷻ بەڵام پادشاو ڪار بە دەستان پێویستیان بە خەڵڪییە .. ▪️بۆیە ڪاتێڪ لێیان پرسی خەڵڪی ڪێن؟! ▫️فەرمووی: زاناڪانن * ▪️وتیان ئەی پاشا ڪێیە؟! ▫️فەرمووی: لە خوا ترسەڪانن .. ▪️وتیان ئەی ڪەسی بێ نرخ ڪێیە؟! ▫️فەرمووی: ئەوانەن ڪە بەهۆی دینداریەوە ڪاسبی ئەڪەن و خۆیان بەخێو ئەڪەن .. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ * بۆیە فەرموی زاناڪان بریتین لە خەڵڪ ٫ لەبەر ئەوەی ڪە شوێنێڪ زانای تیا نەبوو ئەو شوێنە ئەبێتە جاهل خانەو دینیان نامێنێ ، بۆیە باش بوونی خەڵڪ بە بوونی زانایانەوە ئەوەی ئەمڕۆش ئەی بینین لە ڪوفرو ئیلحاد و بێ ڕێزی بەرامبەر بە ئیسلام هۆڪاری ئەوەیە ڪە زاناو مامۆستا نەماون ڪە لەسەر ڕێبازی رسول الله بن بەڵڪو بەناو زاناڪان خۆیان بەشێڪن لەم ئیلحادو بێ ڕەوشتیەی ئەبینرێت ، مەرجیش نییە ئەوەی عەمامەیەڪی لەسەر ڪرد زانا بێت ، زۆرجار بەهیمەیەڪ دەرئەچێت .. » والله المستعان ..

♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 4 likes
  • 0 comments

» ووتەیەڪۍ زێڕین .. ▫️ٳمام ٲحمد ـۍ ڪوڕۍ حنبل رحمة الله تعالۍ علیە فەرمووۍ: «سۆزو بەزەیی اللە لە بەندەیەڪ بێت حەق نەبێت گوێی پێ نادات شوێن پێشینی چاڪ ڪەوتووە ٫ دەستی گرتووە بە سوننەتەوە ٫ ئیقتیدا بە پیاو چاڪانەوە دەکات ٫ وە دوورە پەرێزە لە ڪەسانی داهێنەرو بیدعەچۍ و تەرڪی دانیشتن و ڪۆڕو ڪۆبوونەوەیان ئەڪات و قسەو گوفتاریان لێ دادەبڕێت ٫ بەهیوای داخوازی و نزیڪ بوونەوەی لە اللە و بۆ سەرخستن و سەر بڵندڪردنی دینەڪەی پشت بە اللە دەبەستێت». ▫️پاشان فەرمووۍ: «یا اللە گومڕایی مورجیئەکان پوچ بڪەرەوە ٫ فێڵی قەدەرییەڪان ئاسان بڪەرەوە ٫ دەوڵەتی ڕافیزە لەناو بەرە ٫ شوبهەی ئەوانەی خاوەن ڕەئین پووچ بڪەرەوە ٫ سەلامەتمان بڪە لە ڪەیدۍ خوارجەڪان ٫ یا اللە تۆڵە لە جەهمییەڪان بڪەرەو پشتیان بشڪێنە». ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ || طبقات الحنابلة ترجمة أحمد بن جعفر الإصطخري ..

♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 10 likes
  • 0 comments

دادوەرییەکی خراپ دەکەن !! 🔻 لینکی ڤیدیۆ لە یوتوب 🔻 https://youtu.be/jnkLZapvyIs

♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 18 likes
  • 0 comments

حـەفصــەی ڪچی سیـرین دەم وچـاوی دائەپـۆشی ڪە پیـرەژن بـوو .!! پێیــان ئەوت خـــوای گەورە فەرمــــویەتی : (( فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ )) بۆ ئەو ئافرەتانەی پیرن ئومێدی شوڪردنیان نەماوە هیچ تاوانێڪیان لەسەر نیە ئەگەر هەندێڪ لەپۆشاڪةڪانیان لابەرن ڪەدەست و دەموچاویانە .. ئەویش پێیانی ئەفەرموو : دە ئایەتەڪە تەواو بڪەن ڪە خــــــوای گەورە فەرمـــوویەتی : (( وَأَن يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌ لَّهُنَّ ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ )) ( النور : 60 ) بەلام خۆ ئەگەر لایان نەبەن و داپۆشراو بن ئەوە چاڪترە بۆیان خــــــوا بیسەری زانایە . ڪەچی ئافرەتانی ئەمڕۆ موناقەشەی دروستیەتی ڪابۆ و جلی ڪورت دەڪەن و خیـلافیان لەنێـــوان خـــــــۆیاندا دروستڪردوە ...!!

♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 24 likes
  • 0 comments

نائومێد مەبن ئەی بەندەکانم !!

  • 11 likes
  • 0 comments
♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 30 likes
  • 0 comments
♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 23 likes
  • 0 comments

الله اکبر ☝

♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 63 likes
  • 0 comments

حسبنا الله ونعم الوکیل☝

  • 26 likes
  • 0 comments

ڪۆمەڵ ڪوژی موسڵمانــان دەستی پێګرد. لە هەموو جیهــان لەشرق تاوەڪو غرب هەڵمەتی ڪوشتن و بڕینی ئەهلی ئیمان دەستی پێڪرد.. من پێش چەند مانگێک پۆستم لەسەر هرج .. واتە القتل ڪرد گووتم بەرەو ڪووشتنی زۆر زــیاتر ئەچین ئێستاش وا زۆر خراپتر بوە وە زۆر خراپتریش ئەبێت بەڵام، هەمووی دەرهەق بەهلی ئیمــانە بۆچی؟؟ چونڪە مهدی دەرنـــاڪەوێت تەنیــا لەو ڪاتەی زەوی پڕە لە جــــورا وظلمــا..... وێنەڪان یەڪێکیان... نیوزلندە ڪومەڵکوژی نێو مزگەوت ئاگر بــارانەڪەش سووریـــا ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی قتل و عامی موسڵمانان ئەڪەن... ڪێ فشەو پێکەنینی بەم قســــانە دێت با پێبکەنێت دواتر ئەبێت بگرێیت،، لینکی پۆستی پێشووتر لەسەر الهرج ... https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=224156075177219&id=100027484846027

♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 19 likes
  • 0 comments

#بسم _الله_الرحمن_الرحيم #ئەحکامەکانی _قەزا_کردنەوەی_ڕۆژووی_ڕەمەزان #پۆستی _سێیەم ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەپشتیوانیی الله، لەم پۆستەدا باسی قەزا کردنەوەی ڕۆژوو دەکەین بۆ #موسوڵمانێکے _مردوو..... ئەگەر موسوڵمانێکی موەحید چەند ڕۆژێکی مانگی ڕەمەزانی فەوتاندبێت، پاشان بمرێت بەرلەوەی ڕۆژووەکانی پڕبکاتەوە، #ئایا _ڕۆژووەکەی_بۆ_دەگیرێتەوە_یان_نا؟؟ #هـەروەها _کـێ_بـۆی_بـگــرێـتــەوە؟ لەم پۆستەدا باسی دەکەین........ #سەرەتا _دەڵێین: ئەگەر موسوڵمانەکە لەبەر هۆکارێکی شەڕعیی نەیتوانیبێت ڕۆژووەکانی پڕ بکاتەوە حەتاکو مرد، ئەوا لەم حاڵەتەدا پێویست ناکات هیچ کەسێک ڕۆژووەکەی بۆ پڕ بکاتەوە یانیش خۆراکی بۆ بکاتە فیدیە؛ چونکە ئەو موسوڵمانە لەبەر هۆکارێکی ڕێگاپێدراو نەیتوانیوە بەڕۆژوو ببێت. #تێبینی : لەپۆستی دووەمدا باسی ژمارەیەک لە هۆکارە شەڕعییەکانم کرد کە ڕێگا بە موسوڵمان دەدات بۆ شکاندنی ڕۆژووەکەی. هەر کەسێکیش بە یەکێک لەو هۆکارانە ڕۆژووەکەی فەوتابێت حەتاکو مردبێت ئەوا هیچ گوناحبار نییە، پێویستیش ناکات ڕۆژووەکەی لەبری بگیرێتەوە. بۆ ئەمەش چەند بەڵگەیەکی بنچینەیی و قاعیدەمان هەیە، هەروەک نێردراوی الله -صلی الله عليه وسلم- فەرمووی: ((وإذا أمرتكم بشيء فأتوا منه ما استطعتم)). [صحيح البخاري > فەرموودەی ژمارە: ٧٢٨٨]. #واتە : ((ئەگەر فەرمانی شتێکم پێ کردن ئەوا بەپێی تواناتان جێبەجێی بکەن)). جا بەڕاستیی ئەم حەدیسە لەلایەن زانایان کراوەتە قاعیدە و بنچینەیەکی گرینگ کەوا لە هەموو عیبادەتێکدا پەیڕەو دەکرێت، بۆیەش زانایان دەڵێن ئەگەر موسوڵمانێک بەهۆی عوزرەوە ڕۆژووەکەی فەوتاند حەتاکو مرد، ئەوا گوناحبار نییە. #بەڵام ئەگەر موسوڵمانێک ڕۆژووە واجبەکانی فەوتاندبوو (وەکو ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان، یاخود ڕۆژووی نەزر)، ئینجا دەیتوانی بیگرێتەوە بەڵام نەیگرتەوە حەتاکو مرد، لەمەدا سەلەفی ساڵح -رضي الله عنهم- خیلافیان هەیە. بەپێی لێکۆڵینەوەی من، سەلەفی ساڵح بەسەر ٤ بەرە دابەش بوونە، بەڵام دووانیان تێگەیشتنیان حەقتر و پێکاوترە لەوانی تر، کە ئەم دووەن: #بەرەی _یەکەم :: ئەوانەن کە دەڵێن موسوڵمانە مردووەکە ئەگەر هەر جۆرە ڕۆژووێکی فەوتاوی هەبێت ئەوا کەسوکارەکەی دەتوانن لەبری ئەودا بەڕۆژوو ببن، پێویستیش ناکات خۆراک بدەن بە هەژار. بۆ ئەمەش چەند بەڵگەیەک هەن: #یەک :: ئیمامی البخاري لە کتێبی سەحیحەکەی تۆماری کردووە: ((جاء رجل إلی النبي -صلی الله عليه وسلم- فقال: يا رسول الله، إن أمي ماتت وعليها صوم شهر، أفأقضيه عنها؟ قال: "نعم". قال: "فدين الله أحق أن يقضی")). [صحيح

♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 27 likes
  • 0 comments
♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 23 likes
  • 0 comments

خالیدی كوری وه‌لید له‌ ١٨ ی ڕه‌مه‌زاندا له‌سه‌ر جێگادا مرد...به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بمرێ زۆری پێ ناخۆش بوو وه‌ زۆر ئه‌گریا و ئه‌ی وت: من مردنێكی ترسنۆكانه‌ مردم له‌سه‌ر جێگا! عوله‌مه‌یان ئه‌فه‌رموون: به‌ڵام ئه‌و خۆی هه‌ستی به‌ شتێك نه‌كرد ...سه‌ركردایه‌تی هه‌موو غه‌زاكانی كرد و له‌ هه‌موشی دوژمنه‌كانی شكاند.....به‌ڵام نه‌ئه‌بوو ئه‌و شه‌هید ببێ به‌ڵكو ئه‌بوو له‌سه‌ر جێگادا بمرێ! وه‌ له‌سه‌رجێگاش مرد! چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا نازناوی شمشێری خوای به‌ (خالد) به‌خشی بوو... چۆن ئه‌بێ شمشێری خوای گه‌وره‌ به‌ده‌ستی مرۆڤ بشكێت؟؟!! لە ڕاستیدا ئەمەش یەکێکە لە موعجیزەکانی پێغه‌مبه‌ری سەروەرمان (صلی الله علیە وسلم).. . . هەر خوێنەر مەبە بە لایک و کۆمێنت یارمەتی دەرمان بە.

♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 29 likes
  • 0 comments

#شیرینی _دان_له‌_مه‌ڵاشوو_سوننه‌تێكی_فەرامۆکراو! شیرینی دان لە مەڵاشوو سوننەتێکی پێغه‌مبه‌ره‌ صلی الله علی وسلم ،له‌ صه‌حیحی بوخاری بەفەرموودە ژمارە(3619)هاتووه‌ له‌ ئه‌سماوه‌ ره‌زای خوای لێبێت عن أسماءَ رضي الله عنها: (أنها ولدت عبد الله بن الزبير، فأتت به النبي صلى الله عليه وسلم، فوضعته في حجره فحنكه بتمرة ، ثم دعا له وبرَّك عليه) روه بخاری (3619) واتا : كاتێك كه‌ عبدالله ی كوڕی زوبێری بوو،هێنای بۆ لای پێغه‌مبه‌ر‌ درودی خوای لێبێت،خستیه‌ ناو حوجره‌كه‌یه‌وه‌ و مه‌ڵاشووی به‌ خورما شیرین كرد،دواتر دوعای بۆ كرد و داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كرد)،هه‌روه‌ها بوخاری بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ بەفەرموودەی ژمارە(5045)له‌ ئه‌بی موسای ره‌زای خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی (ولد لي غلام فأتيت به النبي صلى الله عليه وسلم فسماه إبراهيمَ، فحنكه بتمرة ودعا له بالبركة)رواه بخاری(5045) واتا :(منداڵێكم بوو هێنام بۆ لای پێغه‌مبه‌ر‌ درودی خوای لێبێت ناوی نا ابراهیم،مه‌ڵاشووی شیرین كرد و دوعای به‌ره‌كه‌تی بۆ كرد). مه‌ڵاشوو شیرین كردن بریتیه‌ له‌ جوینی شتێكه‌ و خستنیه‌تی بۆ ناوی ده‌می منداڵ و سواندنی به‌ چه‌ناگه‌ و مه‌ڵاشوویدا،مه‌ڵاشوو دیوی سه‌ره‌وه‌ی ناوه‌وه‌ی ده‌مه‌، پێغه‌مبه‌ر‌ درودی خوای لێبێت ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام داوه‌ دواتریش ئومه‌ته‌كه‌ی شوێنی كه‌وتوون له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و سوننه‌ته‌ به‌ درێژایی سه‌دان ساڵ. له‌م دواییانه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاو كراوه‌یه‌ تێیدا باسی گرنگی شیرینی كردنی مه‌ڵاشوو ده‌كات،كه‌ ڕه‌نگه‌ ژیانی منداڵه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتایی بگۆڕێت. له‌ نێوان ساڵانی 2008 و 2010 له‌ نه‌خۆشخانه‌ی Waikato Women’s Hospital له‌ وڵاتی نیوزله‌ندا،توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر منداڵانی تازه‌ له‌ دایك بوو؛ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی كۆپه‌له‌ییان ته‌واو كردبوو له‌ سكی دایكیان و ئه‌وانه‌ی خوده‌ج،ئه‌وانه‌ی دوچاری مه‌ترسی دابه‌زینی ئاستی شه‌كری خوێن ده‌بوونه‌وه‌؛له‌دوای تێكچوونێكی به‌ربڵاو به‌ ڕێژه‌ی 15% له‌شساغه‌كاندا،كه‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ خراپ بوونی خانه‌كانی مێش گه‌ر بێت و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به‌ خێرایی – هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دایكه‌كه‌ توش بوو بێت به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌،یان منداڵه‌گه‌ گه‌شه‌ كه‌م و كوڕه‌ یان كێشی سروشتی نیه‌ چ به‌ زیاده‌ چ به‌ كه‌می،به‌ ڕێژه‌ی دیاریكراو،ئه‌مه‌ش وا ده‌كات منداڵه‌كه‌ بخرێته‌ به‌ر شیكاری شه‌كره‌ به‌ یه‌كه‌ی چاودێری ورد ئه‌مه‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر شیردانی سروشتی منداڵه‌كه‌ كه‌ پێویستی پێیه‌تی له‌ ڕۆژه‌ سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نیدا و دوچاری مه‌ترسی تری ده‌كات. توێژینه‌و

♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 15 likes
  • 0 comments

🏷 َإبن الجوزی دەفەرموێت : باش بزانە الله تعالی موفەقت بکات کەوا وەرزەکانی تەمەن پێنجن : ▪️ وەرزی یەکەم : لە کاتی لە دایک بوونە تاکو تەمەنی پێگەیشتن و بالغ بوون ، وە ئەوەش ، تەمەنی پانزە ساڵیە . ▪️ وە دووەم : لە تەمەنی بالغ بوونیەتی تاکو کۆتایی تەمەنی گەنجیەتی ، وە ئەوەش تاکو تەواو بوونی تەمەنی سی و پێنج ساڵیە ، ( وە ئەوە تەمەنی گەنجایەتییە ) ▪️ وە سێیەم : لەو کاتەوە تاکو پەنجا ساڵی تەواو دەکات ، وە ئەوەش تەمەنی چوونە نێو ساڵە و پێگەیشتنە ، لەبەرئەوە دەوترێت ( چووەتە نێو ساڵ ) لەبەرکاتی پێش ئەو کاتەیە . ▪️ وە چوارەم : لە دوای پەنجا ساڵییەوە تاکو حەفتا تەواو دەکات ، وە ئەوەش تەمەنی پیرێتی ـیە . ▪️ پێنجەم : لە دوای تەمەنی حەفتا ساڵیە تاکو کۆتایی تەمەن ، وە ئەویش تەمەنی پەککەوتەیە . ************************************** ───┅─═⇔⇔🗻⇔⇔═─┅─── ٚ لە خـودا ترسان و زانستی شەرعی زامنی بەردەوامی و پێکانی مەبەستن ───┅─═⇔⇔🗻⇔⇔═─┅─── **************************************** 🏷 قال ابن الجوزي : اعلم وفقك الله تعالى أن مواسم العمر خمسة: ▪️ الموسم الأول : من وقت الولادة إلى زمان البلوغ، وذلك، خمس عشر سنة. ▪️والثاني : من زمان بلوغه إلى نهاية شبابه، وذلك إلى تمام خمس وثلاثين سنة، (وهو زمن الشباب). ▪️والثالث : من ذلك الزمان إلى تمام خمسين سنة، وذلك زمان الكهولة. وقد يقال: (كهلِ) لما قبل ذلك. ▪️الرابع: من بعد الخمسين إلى تمام السبعين، وذلك زمان الشيخوخة. ▪️والخامس : ما بعد السبعين إلى آخر العمر، فهو زمن الهرم. ❥

  • 22 likes
  • 0 comments

😘

♥stranger - نامۆ - غرباء♥ media on instagram
  • 28 likes
  • 0 comments